عەلی عەونی: هاوكێشەكان گۆڕاون كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ئێستا فشارەكانی لەسەر بەغدایە نەك هەولێر

دوای ئەوەی لە سنوری سلێمانی و دەوورووبەری هەفتەی رابردوو خۆپیشاندانێك بەڕێوە چوو كە بە هۆیەوە بارەگای حكومی و حزبی و مۆزەخانە سوتێنران و شۆستەی زۆرێك لە شەقامەكان تێكدران, خۆپیشاندانە هێندەی ئامانج لێی تێكدانی و دۆخی ئەمنی كوردستان بوو ئامانج لێی گەیاندنی داواكاریەكان نەبوو, ئەندامێكی سەركردایەتی پارتیش رایدەگەیەنێت كە ئێران و حكومەتی بەغدا دەستیان لە خۆپیشاندانەكانی هەرێمدا هەیە.

عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە سۆران بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە:” دەستی حكومەتی عیراق و حكومەتی ئێران لەناو خۆپیشاندانەكانی سلێمانیدایە، ئەوان دەیانەوێت ئەو ململانێیە بگەیەننە رادەیەك كە حكومەتی عیراق بێت و بڵێت فەوزایە دەچن كۆنتڕۆڵی فەوزا دەكەن، دواتر بڵێن دەستور دەگۆڕن و هەرێمی كوردستانیان ناوێت، ئەوانە پارێزگاكانی عیراقن و چی دیكە شتێك نەماوە بە ناوی هەرێمی كوردستانەوە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی راشیگەیاندوە، هەوڵدەدەن ئەو دەرگایانەی ئێستا بۆ هەرێمی كوردستان لەئاستی نێودەوڵەتی بونەتەوە، دایبخەن، چونكە دەبینن ئێستا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار دەخاتە سەر عیراق بۆ ئەوەی ناچار بە دانوستانی بكات.

هەروەها عەڵی عەونی گوتوشیەتی”: ئێمە داوای گفتوگۆ و ئاشتی دەكەین، بەغدا داوای شەڕ دەكات، هەر ئەوەش وایكردوە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئێمە بەجواب بێت و لەجیاتی ئەوەی فشار بخاتە سەر كوردستان، فشار دەخات سەر عیراق، بۆئەوەی لەگەڵ كوردستان دەست بە گفتوگۆ و دانوستاندن بكات بۆ چارەكردنی كێشەكان”.

 

Back to top button