دوو وەزیری عێراق سهردانی ههرێمی كوردستان دهكهن
بەپێی زانیارییەكان بڕیارە هەر یەك لە (قاسم ئەعرەجی) وەزیری ناوخۆ و (عیرفان حەیالی) وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.
(مەسعود حەیدەر) ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق دەڵێت: “گوشارە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەكان كاریگەرییان لەسەر سەردانی ئەو دوو وەزیرە هەیە و بەشێكیشی پەیوەندی بە هەڤپەیڤینەكەی مالیكییەوە هەیە”.
(ئارێز عەبدوڵڵا ) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و سەرۆكی فراكسیۆنی ئەو حیزبە لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە نیەتی مالیكی ڕایگهیاند: “مالیكی پشتیوانی لە گفتوگۆ دەكات، چونكە دەزانێت هەرێمی كوردستان پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ دروستبووە، دواكەوتنی گفتوگۆش كاریگەری لەسەر هەموو عێراق دەبێت”.
هەر لەوبارەوە (عەرەفات كەرەم) سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “چاوپێكەوتنەكەی مالیكی ترسی خستووەتە دڵی عەبادی كە رەنگە كورد هاوپەیمانێتی لەگەڵ بكات، نزیكبوونەوەی پارتی و یەكێتیش گرنگە، چونكە پێكەوە نەبێ ناتوانن لە كوردستان و عێراق هیچ جوڵەیەك بكەن، بەشێوەیەكی گشتی پەیامەكانی مالیكی ئەرێنی بوون، بەڵام شیعەكان لە كاتی دەسەڵات و بێدەسەڵاتیدا جیاوازن”.