سەردانەکەی ئەم جارەی بارزانی جیاواز بوو
ئارام نجمهدین برادۆستی
لەگەل ئەوەدا کوردستان لە رووی ئابوری و سەربازی و سیاسی بە بارودۆخێکی زۆر گران رەتدەبێت، بەڵام هەوڵە دبلۆماسیەکان بەردەوامن بۆ دەربازکردنی ئەم رەوشەی هەرێم و باشترکردنی، بۆ ئەم مەبەستە لە ماوەکانی رابردوو لەسەر ئاستی دەرەوە و عێراق دوو سەردانی گرنگ و پر بایەخ لە لایەن سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانەوە ئەنجامدران . سەرۆکی هەرێم لە ساتەوەختێکی گرنگ، گەورە بەرپرسانی تورکیای بینی، ئەمە یەکەمین سەردانی دوای کودەتا شکستخواردوەکەبوو، هەردوولا دلنییایاندا لە پاراستنی بەرژەوەندەکانی یەکتری، هەروەها ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە تورکیاو روسیا وەک دوو کارەکتەری سەرەکی ناوچەکە دەیانەوێت بەرنامە و سیاسەتیێکی نوێ لە ناوچەکە پیادەبکەن، لە هەمان کاتیشدا روسیا و ئەمریکا لەسەر پرسی سوریا بە هەمان شێوە دەیانەوێت بگەنە ئەنجامێکی باش، چونکە بە لای پۆتین بەهەر جۆرێک بێت باشتر وایە بەر لە تەواوبونی فەرمانرەوای ئۆباما چارەسەرێکی پرسی سوریا بکات لەبەرئەوەی پۆتین ئۆباما بە باشتر دەبینێ لە هیلاری یاخود ترامپی داهاتوو لە مامەلەکردن لە گەلی بۆ دانانی سنورێک بۆ پرسەکان، هەروەها سەردانەکەی بارزانی رۆژێک بەر لە سەردانە مێژوویەکەی ( جۆ باییدن ) ی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو بۆ تورکیا. ئەوروپا لە نێوانیشیان فەرەنسای بەهێز و کاراکتەری گەورە لەسەر ئاستی جیهان یەکێک بوو لە سەردان و بەرنامەکانی بارزانی، گفتووگۆیەکی تەواو دبلۆماسی لەسەر چەند پرسی گرنگ لە نێویشیان پرسی سەربەخۆی، بارزانی لە فەرەنسا لە دیداری رۆژنامەڤانی چەندین خالی زۆر گرنگی ئاماژە پێکرد لەوانە ” ئەگەر دڵنیانەبێت لە سەرکەوتنی پرۆسەی سەبەخۆی مجازەفە بە میللەت ناکات” و هەروەها ” ووڵاتان دژی سەبەخۆی ئێمە نین بەلام بۆچونی جیاوازیان هەیە ” لێرەدا کوردستان ئێستا وەک هەرێم هەلسوکەوت دەکات بەهێزتر لە زیاتر پەنجا ووڵاتی دانپێدانراوی جیهان، ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە . لەسەر ئاستی عێراقدا بەرێز سەرۆکی حکومەت لەسەر چەند پرسێک لەگەل بەرپرسانی عێراق دانێشت، لەگەل پوچەلکردنەوەی هەندێ پلانی ترسناک دژ بە بەرژەوەندیەکانی هەرێم ، بۆ یەکەمین جار لە کۆبونەوەکان بە دەولەتی عێراق گوترا ” ئێمە دەمانەوێت جیا ببینەوە و ببین بە دوو دراوسێی باش ” ، لەبەر ئەوە بە بروای بەندە چاوەرونی ئایندەیەکی باشتر دەکرێت ، بەلام بە پاڵپستی گەل و یەک رێزی ناوەخۆ ئەمەش پێویستی بە قوربانیدانی زیاترە لە لایەن پارتی چونکە پارتی هەمێشە خاوەن پرۆژەی نیشتمانی بووە .