وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی: تاھەڵبژاردنی ئایندە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پڕناکرێتەوە
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نێردراوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه بڕیاره سبه‌ینێ 26-12 كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پرێس كۆنفرانسێك سازبكات، تیایدا ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌ی و هۆكاره‌كه‌ی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رابگه‌یه‌نێت.
“محەمەد عەلی “وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند ” تائێستا بە فەرمی ھیچ قسەیەک لە بارەی پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان-ەوە نەکراوه ، بەبڕوای من تاھەڵبژاردنی داھاتوو جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێرەکەی ھەردووکیان کۆبوونەوەی پەرلەمان و کاروبارەکانی پەرلەمان بەڕێوە دەبەن”.
ھاوکات دلێر ماوەتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان گووتی ” تائێستا ھیچ قسەیەک لەبارەی پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانەوە نەخراوەتە بەرنامەوە”