شەلال عەبدول: رۆژ بەڕۆژ رەوشی ئاوارەكانی خورماتوو خراپتر دەبێت
قائیمقامی دوزخورماتو رایدەگەیەنێت: بارودۆخی قەزای دوزخورماتوو خراپەو تائێستا كێشەكانی چارەسەر نەكراون و ئاوارەكانیشی لە رەوشێكی زۆر خراپدا ژیان دەگوزەرێنن و ئێستا پێویستیان بە كۆمەك و هاوكارییە بۆ تێپەڕاندنی وەرزی زستان.
(شەلال عەبدول) قائیمقامی خورماتوو ڕایگهیاند : دۆخی خورماتوو باش نەبوەو ئاوارەكانیشی رۆژ بەڕۆژ رەوشیان خراپتر دەبێت، بەتایبەت ئاوارەكانی داودەو ئیدارەی گەرمیان كە پێویستیان بە هاوكاری و كۆمەكێكی زۆرە.
ههروهها شەلال عەبدول گوتیشی: زیاتر لە دوو مانگ تێپەڕیوە بەسەر روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەردا، كەچی دۆخی شارەكە هەر نالەبارەو ئەركی حكومەتی هەرێمە هەڵوێستی جدی وەربگرێت بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی قەزاكەو گەڕاندنەوەی لێقەوماوان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان.