به‌وێنه‌…کۆشکەکەی چینشینی سعودیە هەموان توشی سەرسوڕمان کردووە

جێنشینی وڵاتی سعودیە “موحەمەد بن سەلمان” پاش کڕینی گرانبەهاترین وێنەی کێشراو لە جیهان بە ٤٥٠ ملیۆن دۆلار لەئێستادا وێنەی کۆشکەکەی لە فەڕەنسا بڵاودەبێتەوە کە بە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار کڕیویەتی.”

کۆشکی “چاتیاو لویس XعV ” پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ بە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە لەوکاتەدا بە گرانبەهاترین موڵک لە جیهان دانراوە و لە ساڵی ٢٠١١ نوێکردنەوەکەی تەواو بووە و لەبنەڕەتدا لە سەدەی ١٧ دروستکراوە .

کۆشکەکە بەیەکێک لە خۆشترینەکان لەسەر ئاستی جیهان دانراوە و شوێنی خواردنەوە و سینەما و شوێنی وەرزشکردنی تایبەت و باخچەی گەورەی تێدایە و لەئێستادا لەلایەن میدیاکانەوە ئاشکرا کراوە کە جێنشینی وڵاتی سعودیە خاوندارێتی دەکات . زانیاریەکە لەلایەن ڕۆژنامەی “نیۆرک تایمز” بڵاوکراوەتە کە “موحەمەد بن سەلمان”ی جێنشینی پاشایەتی وڵاتی سعودیە خاوەندارێتی دەکات و بە گرانبەهاترین شوێنی مانەوە لە جیهان دانراوە .

ئەمە لەکاتێکدایە چەند مانگێک لەمەوبەر چێنشینی سعودیە وێنەیەکی کێشراوی “لیۆناردۆ داڤین شی” بە ٤٥٠ ملیۆن دۆلار کڕیوە و لە ئێستادا خاوەندارێتی دەکات .

Back to top button