یوسف محه‌مه‌د به‌فه‌رمی ده‌گه‌ڕێته‌وه گرده‌كه
یوسف محەمەد، سه‌رۆكی پێشتری په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه و ئیدی وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان نامێنێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماویه‌كی زۆر پۆسته‌كه‌ی جێهێشتبوو و وه‌كو سه‌رۆكی په‌رله‌مان مووچه و ئیمتیازات وه‌رده‌گرێت.”
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 26/12/2017 (یوسف محەمەد سادق) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له پێشوو، لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان، به فه‌رمی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یی زیاتر له دوو ساڵه ده‌وام ناكات و ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی سه‌رشانی به‌جێهێشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یوسف محه‌مه‌د له گردی زه‌رگه‌ته‌وه ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یی دووساڵه له ئه‌ركه‌كه‌ی نه‌ماوه و ده‌وام ناكات و مووچه‌ش وه‌رده‌گرێ.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له چه‌ند رۆژی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كشانه‌وه، خۆیان وا پیشانی خه‌ڵك دا كه له‌به‌ره‌ی خه‌ڵكن، له كاتێكدا گۆڕان زیاتر له دووساڵه له حكومه‌ت كشاونه‌ته‌وه و كه‌چی پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له نزیكترین ماوه، بۆیه گۆڕان له ئێستادا ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گۆڕان ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك له‌داهاتوو به‌ده‌ستبهێنێت.
یوسف محه‌مه‌د، لە دانیشتنی دەستپێكی پەرلەمانی كوردستاندا لە 29/4/2014 بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگی لایه‌نه سیاسیه‌كان وبه ته‌وافق هەڵبژێردرا.