حكومه‌ت فه‌رمانی گرتنی بۆ چه‌ندین به‌رپرس و كارمه‌ند ده‌ركرد

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نزیکەی (50) بەرپرسی باڵای دوو وەزارەتی عێراق و دەیان کارمەند، بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و ئیداری، دەردەچێت و ده‌بێت بگیرێن.”

بەپێی بلاوکراوەیەکی ماڵپەڕی ئەلحوڕە، كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌.” كه‌ ئەو بەپرسانە لە وەزارەتەکانی بەرگریی و ناوخۆی عێراقی دان، بەھۆی، گەندەڵی دارایی و ئیداری، فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە، فەرمانی دەستگیرکردنەکە ٤٨ بەرپرسی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق دەگرێتەوە، ھەروەھا ”دەیان کارمەند“ی وەزارەتی ناوخۆش فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە.

چاودێران باس لەوە دەکەن کە ھەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراقدا و لەم کاتەدا بەشێکە لە بانگەشەی ھەڵبژاردن و (حەیدەر عەبادی) سەرۆک وەزیرانی عێراق بە پلە یەک، سەرپەرشتیی ئەو ھەڵمەتە دەکات.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” كه‌ عێراق یەکێکە لەو ١٠ ولاتەی کە گەندەڵترین وڵاتانی جیھان دادەنرێت و ساڵانە ژمارەکانی یەکەمی لیستی گەندەڵترینەکان، دەگرێت.

Back to top button