سه‌فین دزه‌یی: مووچه‌ی پێشمه‌رگه نه‌بڕاوه و هیچ بڕیارێكیش نه‌دراوه بۆ بڕینی
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایدهگهێنێت” مووچه‌ی پێشمه‌رگه نه‌بڕاوه و هیچ بڕیارێكیش نه‌دراوه بۆ بڕینی مووچه‌ی پێشمه‌رگه تا ئێستا.”
(سه‌فین دزه‌یی) گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانله باره‌ی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دهستكاریكردنیهوه رایگه‌یاندوه.” كه مووچه‌ی پێشمه‌رگه نه‌بڕاوه و هیچ بڕیارێكیش نه‌دراوه، به‌ڵام پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه تایبه‌ته‌كانی په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت به چی شێوازێك پێدانی مووچه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، چونكه كۆمه‌ڵێك ده‌رماڵه هه‌یه ده‌كرێت نادادپه‌روه‌رییه‌ك هه‌بێت و پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، به‌ڵام وه‌ك بڕین تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه.
گوته‌بێژی حكومه‌ت ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه.” كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات پێداچوونه‌وه به‌كاره‌كانی خۆیدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌تر خۆی به‌ڕێوه‌ببات، له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵێك پێداچوونه‌وه له وه‌زاره‌تی دارایی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئابووریی كوردستان به‌هێز بكرێته‌وه و پێدانی مووچه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه بێت.