نیمار دوا قسهی خۆی كرد لهسهر پهیوهندیكردنی به یانهی ریال مهدرید
نیمار داسیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی هێڵی هێرشبردنی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەرگای بە رووی ریال مەدرید داخست بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەكەوە بكات”.
پێشتر و له ماوهكانی رابردوو چهندین جار راگەیاندنەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردبوویەوە.” كه ریال مەدرید لە گواستنەوەی نیمار نزیكبۆتەوە و لە هاوینی داهاتوو لەپاڵ رۆناڵدۆ و بێل یاری پێدەكات، بهڵام ههموو ئهم ئهگهرانه پێچهوانه بوونهوه و نیمار هاتە دەنگ و گوت.” من دڵخۆشم لە یانەی پاریس سان جێرمان و هیچ هۆكارێك نییە تا ئەو یانەیە بەجێبهێڵم بەڵكو لێرە زۆریش دڵخۆشم”.
ئهوهی شیاوی باسه.” ئەم لێدوانەی نیمار خەونەكانی ریال مەدرید لە گۆڕ دەنێت ، بەمەش تیپەكە دەبێت پلانی دووەم جێبەجێ بكات كە پەلكێشكردنی هازاردە لە یانەی چێڵسیەوە بۆ ریال مەدرید”.