نهێنیەك لەزاری ئەندام پەرلەمانێكی گۆڕان لەسەر یەكێتی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
 
پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان رایگەیاند نەوشێروان مستەفا دەیەوێت یەكێتی بەهەموو باڵەكانی هەڵوەشێنێتەوە و ئامانجی پێشووی بێنێتە دی، دەلێت گۆڕان لەناو باڵەكانی یەكێتی گەمەیەكی مەترسیدار دەكات و باڵێك پەراوێزدەخات و پشگیری باڵێكی تر دەكات بۆ ئەوەی یەكێتی دابەش بكات، ئامانجی پێشووتری بێنێتە دی.
 
كاروان ساڵح هەڵسواروی پێشووی گۆڕان و ئەندام پەرلەمانی پێشووی ئەو حزبە، لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ ماڵپەری باس دەلێت نەوشێروان مستەفا بەهەموو توانایەكی دژایەتی باڵی ( كۆسرەت و بەرهەم ساڵح) دەكات و دەلێت لە رابردووشدا زۆر شتی كردوە بەجددی دژایەتی ئەو دوو باڵەی یەكێتی بووە.
 
هەر پەیوەست بەو بابەتە پێشتر میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماری دەنگی نەوشێروان مستەفایان ئاشكرا كردبوو كە لەو تۆمارەدا نەوشێروان هێرش دەكاتە سەر یەكێتی و بە مافیا ناویان دێنێت و دەلێت دەبێت یەكێتی سەریان پان بكرێتەوە.
 
لەدیمانەكەی دا كاروان ساڵح دەلێت نەوشیروان مستەفا بە هەموو شێوەیەک هەوڵی جددی بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی بە هەموو باڵەکانی دەدات، دڵنیام لەوەی هیچ لایەنێکی خۆش ناوێت. ئەوەی ئێستا دەیکات، تەنیا بەرژەوەندیی خۆی و بزووتنەوەکەیەتی“. دووپاتیشی کردەوە: ”نەوشیروان مستەفا وازی لە بنەماکانی خۆی هێناوە، ئەو ئێستا بەدوای بەرژەوەندیی خۆی کەوتووە. هەموو ئەو کارانەی ئێستا لە ئارادان، بۆ پڕپارەکردن و گیرفانپڕکردن و بە بنەماڵەکردنی بزووتنەوەکەیە، کارگەی چیمەنتۆ و بازاڕ و کۆمپانیا و کارگەکانی سەر بە گۆڕان، لای کێیە و کێ دەزانێت دینارێک لە کوێیە؟ نەوشیروان مستەفا بودجەی حزب و پۆستی 5 وەزارەت و سەرۆکی پەرلەمانی بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکار هێنا“.
 
هەروەها كاروان ساڵح ئەوەش ئاشكرا دەكات ”ئێستا نەوشیروان مستەفا و گۆڕان، دەیانەوێت ژمارەیەکی دیکەی جەماوەری یەکێتی بە پارەی یەکێتییەوە بۆ لای خۆیان ڕابکێشن“.
Back to top button