په‌كه‌كه‌: ئه‌ردۆگان كۆتایی پێدێت، ئه‌كپارتی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ له‌ ساڵی 2018

میدیاكانی په‌كه‌كه‌ له‌زاری هاوسه‌رۆكی كۆماجڤاكی كوردستان، كه‌جه‌كه‌، باڵی سیاسی په‌كه‌كه‌، پێشبینی ده‌كات له‌ 2018 دا له‌توركیا دۆخێكی نوێ دێته‌ ئاراوه‌، ئه‌ویش ” كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆگان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی ئه‌كپارتی رووده‌دات”.

میدیایی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌باره‌ی میته‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی توركیا، چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا پارتی كرێكارانی كوردستان” په‌كه‌كه‌” ناسنامه‌ی میته‌كان ئاشكرا ده‌كات، هاوسه‌رۆكانی په‌كه‌كه‌، جه‌میل بایك و به‌سێ هۆزات، رایانگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌یه‌كی نزیك دا ناسنامه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ده‌زگایی هه‌واڵگریی توركیا(میت) ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایان هێزه‌كانیانه‌وه‌ له‌ پارێزگایی سلێمانی ده‌ستگیر كراوه‌ن”.

هه‌روه‌ها به‌سێ هۆزات و جه‌میل بایك كه‌ میدیاكه‌ له‌زاری ئه‌وانه‌وه‌ی ئاشكرای كردووه‌، په‌كه‌كه‌ ساڵێكی 2017 زۆر سه‌ختی به‌رێكردووه‌، له‌ توركیاشدا ساڵی 2018 گۆڕانكاری گه‌وره‌ رووده‌دات، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆگان كۆتایی پێ دێت”.

Back to top button