هۆشیار عه‌بدولڵا داوا له‌ عه‌ربی عێراقی ده‌كات بۆ پشگیری خۆپێشاندانی سلێمانی خۆپێشاندان بكه‌ن و داوا له‌ عه‌بادیش ده‌كات هێز بنێرێت

هۆشیار عه‌بدولڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له‌ عه‌ره‌به‌كانی به‌غدا و ناوه‌راست و باشووری عێراق ده‌كات، راپه‌رین بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی خۆپێشاندانی سنوری پارێزگایی سلێمانی، كه‌ ده‌یان فه‌رمانگه‌ و باره‌گاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان به‌ناوی خۆپێشاندانه‌كان سوتێنرا”.

رۆژی سێشه‌ممه‌، هۆشیار عه‌بدولڵا هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه‌”حکوومەتی عێراق گەمارۆی ئابووری خستووەتە سەر گەلی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نانێرێ، رایگەیاندووە، بەھۆی درەنگکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، دەبێ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵبووەشێتەوە، کە داواکاریی خۆپیشاندەرانە”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” به‌رێز حه‌یده‌ری عه‌بادی كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ له‌وه‌ی ته‌داخوڵی كارووباری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكات، خۆیان له‌ به‌رپرسیاریه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دزنه‌وه‌، به‌وه‌ی هێز نانێرێت، بۆ پاراستنی خۆپێشانده‌ران”.

پێشتریش هه‌ریه‌كه‌ له‌ سروه‌ عه‌بدولواحید و تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د و كاوه‌ محه‌مه‌د، له‌ فراكسیۆنی گۆڕان داوایان له‌ عه‌بادی كرد هێز بنێرێت بۆ شاری سلێمانی بۆ پاراستنی خۆپێشانده‌ران، به‌ڵام هێزی زێره‌ڤانی ته‌داخوڵی كردوو هه‌وڵه‌كانی به‌غدا به‌هاوكاری ئه‌و لایانانه‌ بۆ له‌ناو بردنی كوردستان شكه‌ستی هێنا، عه‌بادی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شكه‌ست پێ هاتنه‌، 13 مه‌رجی قورسی تری بۆ دانووستاندن زیاد كرد”.

Back to top button