هۆكاری جوڵه پێكردنی هێزی عێراقی بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گه‌رمیان ئاشكرا ده‌بێت بزانه له‌به‌ر چی بووه

هێزێكی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی جوڵه‌یان كرد بۆ هه‌ندێك ناوچه‌ی گه‌رمیان له ژێر ناوی گه‌رانه‌وه بۆ سنوری هێلی 36، به‌ڵام جوڵه پێكردنی ئه‌و هێزه مه‌به‌ستی تری له پشت و سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌لێت هۆكاری پشت جوڵه پێكردنی ئه‌و هێزه زۆر بوونی هێزه خۆبه‌خشه‌كانه، عێراق ترسێكی زۆری لێ نیشتووه، له‌و هێزانه”.
گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی، فەرهاد رەفعەت، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانەکان لە خانەقین ئاگادار ده‌كاته‌وه، له‌وه‌ی كه هه‌ر مه‌رجێكی سوپای عێراقی هه‌یه‌تی بۆ دانووستاندن ئه‌وان ئاماده‌ن قبوڵ بكه‌ن، له‌و باره‌یه‌وه فه‌رهاد ره‌فعه‌ت به رووداوی گوتووه” لە کۆبوونەوەکەدا کە مەحموود سەنگاوی، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە و بەرپرسانی سوپای عێراق تێیدا بەشداربوون، لەسەر ئەوە رێککەوتین کە ئەو ناوچانە کوردستانین و لەدێر زەمانەوە کوردی تێدا ژیاوە و هێزی پێشمەرگەش ئەو سنوورانە دەپارێزێت، بەڵام بۆ هەر رووبەڕووبوونەوە و هێرشێک بۆ سەر هه‌ر هێزێك ئامادەن هاوکاری هێزە عێراقییەکان بکەن، ئاماژەی بەوەشدا کە ” ئەو هێزانە گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان”.
پێشتر میدیاكانی سه‌ر با گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له زاری فه‌رمانده‌یه‌كی حشدی شه‌عبی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، كه به‌هاوكاری هێزێكی ناو یه‌كێتی له داهاتووێكی نزیك دا، ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش دژی هێزه خۆبه‌خشه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌م هه‌واڵه له میدیاكانی سه‌ر به گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی دا هێناو، له‌ئێستادا هێزه‌كانی عێراق چاوه‌روانی ئه‌وه له‌و هێزانه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ن كه رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه بۆ ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش دژی هێزه خۆبه‌خشه‌كان”.
به‌رێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوانه‌كان له خانه‌قین كه سه‌ر به حكومه‌تی عێراقه ده‌لێـ “لە کۆبوونەوەکەدا مەحموود سەنگاوی، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی هێزە عێراقییەکانی بۆ شەڕی دژ بە هێزه‌كان دەربڕیووە، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، هێزەکە چووەتە نزیك بازگەی نەقشبەندی، كە بەهاوبەشی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بەڕێوەدەبرێت، هێزەكە رایانگەیاندووە فەرمانی حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقیان پێیە بۆ ئەوەی هێزەكانیان بچنەوە هێڵی 46، كە پێشتر سوپای بەعسی تێدابوو، هێڵەکە ساڵی 1991 لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کێشراوە و تەواوکەری هێڵی 36ـە.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.