سەرۆکی دادگای ئێران: ئه‌حمه‌دی نەجات شێت بووە

 
ناکۆکی و لێدوانە دژەکانی سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران و سەرۆکی دادگای قەزائی گەیشتونەتە بن بەست و دوای بڵاوکردنەوەی چەند بەڵگەیەکی گەندەڵی لەسەر صادق لاریجانی سەرۆکی دادگا لە لایەن نەجاتەوە،لاریجانی نەجات بە کەم عەقڵ و شێت ناودەبات.
 
نەجات بڵاوی کردۆتەوە کە سەرۆکی دادگاو دارودەستەکەی کەرامەتی دادگاو دادپەروەریان ئەتک کردووە لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە.
 
لە هەفتەکانی ڕابردوودا حەمید بەقائی جێگڕی نەجات لە لایەن دادگاوە حوکمی ٦۳ ساڵ زیندانی دراو ئەوەش وایکرد نەجات چەندین دۆسیەی گەندەڵی سەرۆکی دادگای قەزائی بخاتە ڕوو لە وەڵامی نجاتیشدا وتەبێژی دادگا داوای کرد لێژنەی پزیشکی شیکاری بۆ عەقڵی نەجات بکەن
Back to top button