پارلەمانتارێک هۆشداری دەدات لە داگیرکردنی کەرکوک

 
شاخەوان عەبدوڵا هۆشداری دەدات لە زیاد بوونی جموجوڵەکانی داعش لە کەرکووک و بە دوری نازانێت بەشێکی گەورەی شارەکە داگیر نەکەن ئەگەر بەشداری نەکرێت بە پێشمەرگە لە پاراستنی ئاسایشی شارەکە.
 
شاخەوان ئاماژە بە ڕووداوەکانی کوشتن و ڕفاندنی هاوڵاتیانی کورد دەکات و هۆشداری دەدات لەوەی کە دۆخی شەرەکە شێواوەو گەر بەو شێوە بەردەوام بێت دوور نیە جارێکی تر داعش بەشێکی گەورەی شارەکە کۆنتڕۆڵ نەکاتەوە.
 
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه‌ دانا كه‌ له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه‌، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته‌ پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه‌ پێكهاتوون له‌ ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به‌ كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه‌، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه‌، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.
Back to top button