له‌به‌غداوه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر بارزانی و پارتی و په‌كه‌كه‌

ئه‌سكه‌نده‌ری وتوت ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عێراق هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پارتی و په‌كه‌كه‌، تۆمه‌تباری ده‌كات به‌وه‌ی له‌ژێر فه‌رمانی بارزانی دیانه‌وێت هه‌رێمێكی تر له‌ سنوری شاخاویه‌كانی باكوری عێراق دروست بكه‌ن و ده‌لێت، ئه‌مه‌ پیلانێكی ئیسرائیلیه‌، كه‌ پارتی و په‌كه‌كه‌ به‌فه‌رمانی بارزانی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن”.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌كه‌ناڵی نه‌هره‌ینی راگه‌یاندووه‌، كه‌ پێكهێنانی هه‌رێمێك له‌ قه‌ندیل له‌ژێر ناوی هه‌رێمی قه‌ندیل له‌سه‌ر فه‌رمانی بارزانیه‌، كه‌ له‌پشت بارزانیش ئامانجی ئیسرائیلی هه‌یه‌، ده‌شلێـ، پارتی و په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وام وا خۆیان پێشان ده‌ده‌ن كه‌ دژی یه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ درۆیه‌، له‌ژێره‌وه‌ بارزانی به‌رده‌وامه‌ له‌هاوكاری په‌كه‌كه‌ و پڕ چه‌ك كردنیان و پارستنیان له‌ شاخه‌كانی باكوری عێراق، هه‌روه‌ها ده‌شلێت پێكهێنانی ئه‌و هه‌رێمه‌ مه‌به‌ستی گه‌وره‌ی له‌پشته‌، پیلانێكی مه‌ترسیداره‌ له‌سه‌ر عێراق”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ بارزانی مه‌شقی سه‌ربازی به‌هێزی په‌كه‌كه‌وه‌ ده‌كات و پرچه‌كیان ده‌كات و له‌ئێستاشدا گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ ره‌وانه‌ی كه‌ركووك ده‌كات، وه‌ هه‌روه‌ها ده‌شلێت له‌رێگای هێزی خۆبه‌خشیش هێرشی كردۆته‌ سه‌ر سوپایی عێراقی له‌ دوزخورماتوو، ده‌شلێت بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌تی عێراق به‌هاوكاری و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا په‌كه‌كه‌ له‌ناو ببه‌ن، رێگری له‌و هه‌رێمه‌ بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و هه‌رێمه‌ زیاتر هه‌رێمێكی سه‌ربازیه‌، ئامانج لێی تێكدانی ئاسایشی عێراقه‌”.

پێشتر پارتی كرێكارانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی كۆنفراسێكیان بڵاو كرده‌وه‌ له‌ژێر ناوی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی قه‌ندیل كه‌ له‌ چه‌ندین ناوچه‌ پێكهاتوون، باڵایان و ناوده‌شت و سوره‌دێ و قه‌ڵاتوكان و ماردۆ، له‌ سنوری پشده‌ر و سۆران”.
Back to top button