عه‌بدوڵڵاى كوێخا موباره‌ك: شاسوار ده‌لالی به‌غدایه كاری تێكدانی هه‌رێمی كوردستان بۆ عه‌بادی
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له حزبه‌كه‌ی رایدهگهێنێت” له هه‌رێمى كوردستاندا شاسوار عه‌بدولواحيد ده‌ڵاڵى حكومه‌تى عێراق و حه‌يده‌ر عهبادييه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، يه‌كێتى سه‌رى نه‌ماوه و مرۆڤ نازانێت له‌گه‌ڵ كام ده‌سته و كام لايهنهى مامه‌ڵه بكات و ده‌شلێـ” حه‌يده‌ر عه‌بادى و حكومه‌تى عێراقى دهڵاڵيان هه‌يه له كوردستان”.
عه‌بدوڵڵاى كوێخا موباره‌ك له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه نزیك له حزبه‌كه‌ی رایدهگهێنێت”شاسوار عه‌بدولواحيد دهڵاڵهكهيانه له هه‌رێمى كوردستان، روونش ده‌كاته‌وه و ده‌لێـ” “عه‌بادى و حكومه‌تى عێراق ده‌يانه‌وێت له رێگه‌ى شاسواره‌وه داوا ره‌واكانى خه‌ڵك بگۆڕێت بۆ پشێوى و نانه‌وه‌ى ئاژاوه و شێوازى توندوتيژيانه. دواتر وا له ئه‌مريكا و وڵاتانى ئه‌وروپا بكات رێگه به به‌غدا بده‌ن بۆ ده‌ستتێوه‌ردان و ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “زۆر پێويسته به‌رده‌وام ئاگادارى دواى خۆمان بين، له دواى خۆمانه‌وه حكومه‌تى عێراقى هه‌يه. به راستى ئه‌وه‌ى به وردى بڕوانێت ده‌زانێت حه‌يده‌ر عه‌بادى نيازێكى زۆر باشى نييه. ده‌يه‌وێت له پاڵ ئه‌م ململانێ و ناڕهزايهتييانهى خه‌ڵك هه‌لێك بقۆزێته‌وه و هه‌رێمى كوردستان له‌ناو ببات”.
هه‌روه‌ها كوێخا موباره‌ك ده‌شلێـ”له باره‌ى هه‌ڵپه‌ساردنى رێككه‌وتنى نێوان بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه‌وه، ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ى گۆڕان له شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ پێى وايه يه‌كێتى پهرتهوازهيه، ده‌ڵێت: “يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان سه‌رى نه‌ماوه، تۆ نازانيت له‌گه‌ڵ ده‌ستى راستى، ده‌ستى چه‌پى له‌گه‌ڵ كام باڵى مامه‌ڵه بكه‌يت، يه‌كێتى سه‌رى نه‌ماوه و شيرازهى ناو يه‌كێتى تێكچووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكار بوو كه رێككه‌وتنى سياسى له نێوان بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان سڕ بكه‌ين تا ئه‌و كاته‌ى دۆخى ناو يه‌كێتى ئاسايى ده‌بێته‌وه”. ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه “ئه‌و حزبه ئێستا واى لێهاتووه، به هه‌ر شێوه‌يه‌ك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌يت، به‌شێكى لێت عاجز ده‌بێت”.
شایانی باسه به‌گوێره‌ی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی له‌ئێستادا، گۆڕان و باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌م ساڵح ده‌یانه‌وێت ته‌واوی پیلانه‌كه‌ی كه خۆیان تێدا به‌شێك بوون بۆ له‌ناو بردنی كوردستان به‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید دا ساخ بكه‌نه‌وه، چونكه ناوبراو له‌روانگه‌ی سیاسیه‌وه، هه‌رزه‌یه‌كی ته‌واو خۆتێههڵقورتێنه بوو، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایانانه كه كاتێك شكه‌ستیان هێنا، هه‌موو تاوانه‌كه بخه‌نه ئه‌ستۆی شاسوار عه‌بدولواحید، هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌ئێستادا چاوه‌روانكراوه”.