شاناز ئیبراهیم: سەبرم نەما، چیتر قبوڵ ناكەم بەرهەم سالح بنكۆڵی یەكێتی بكات

 

(مەحمود سەنگاوی )ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و (عەدنانی حمەی مینا) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نزیك لە (بەرهەم ساڵح) ڕایانگەیاندبوو پشتیوانی خۆپێشاندەران دەكەین ماڵی مام جەلالی توڕە كردووەو (شانازئیبراهیم ئەحمەد) یش داوای دەستگیر كردنی ئەو دوو سەركردەیەی حزبەكەی دەكات.

بەپێی زانیاریەكانی خواكوڕك :شانازی ئیبراهیم ئەحمەد بە لیژنەی باڵای هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی وتووە٫عەدنانی حەمەی مینا و مەحمود سەنگاوی دەبێت دووربخرێنەوە لە یەكێتی، چوونكە ئەوانە بە قازانجی (بەرهەم ساڵح ) لێدوانیان داوە.

هەربەپێی زانیاریەكان:شاناز بۆهەمان مەبەست لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان قسەیكردووە و گووتویەتی : چیتر بێدەنگ نابم بەرامبەر بە بنكۆڵكردنی یەكێتی لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە.

بەشێك لەسەركردەكانی باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتی كە ئێستاكە پاڵپشتی تەواوی حزبەكەی بەرهەم ساڵح دەكەن و هانی خەڵك دەدەن بۆ توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی .

Back to top button