خانهنشین به پێی یاسا ڕێكدهخرێت
بەپێی پڕۆژەیاسایەك، كە رەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت، لەمەودوا مەرج بۆ خانەنشیکردنی وەزیرو پەرلەمانتاران لەڕووی خزمەت و تەمەنەوە دادەنرێت.
(ئەحمەد ئەنوەر )سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان راگەیاندووە 68 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان یەكی دوو مووچەیان هەیە.
سهرۆكی دهستهی دهستپاكی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند: “بەپێی ئەو پڕۆژە یاسایەی لە ماوەی رابردوودا لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم ئامادە كراوە، خانەنشینانی پلە باڵای كوردستان هاوتای بەغدای لێدەكرێت، كە بۆ خانەشین كردنیان دوو مەرج هەیە: یەكەم، دەبێت كەسی خانەنشینكراو 15 ساڵ خزمەتی هەبێت و دووەمیش، 50 ساڵ تەمەنی تەواو كردبێت بۆئەوەی خانەنشینی بیانگرێتەوە و دەشڵیت بەبێ ئەو دوو مەرجە هیچ كەسێك خانەنشینی پلە باڵا نایگرێتەوە، بە وەزیرو پەرلەمانتارانی ئێستاو رابردووشەوە.
( ئهحمهد ئهنوهر ) سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەشڵێت: “لەمەودوا ئەو مووچە بەرزە نامێنێت كە پێش كاركردن بە سیستەمی پاشەكەوت وەزیرو پەرلەمانتاران وەریاندەگرت و هۆكارێكی دروستكردنی نادادپەروەری بوو، بەڵكو بەرزترین مووچەی خانەشینی وەزیرو پەرلەمانتاران دەبێتە 2 ملیۆن دینار”.
روونكردۆتەوە، بە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیاسایە سەرو 100 ملیار دینار مانگانە بۆ حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە.