ناسك تۆفیق : یەكگرتوو سەرپێیانە بڕیار لەسەر كشانەوەی لە حكومەت نادات
بەرپرسێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت هەڵوێستەكانی یەكگرتوو لە پێناو بەرژەوەندی خەڵك و ئەزمونی هەرێمی كوردستاندایە و ناكرێت سەرپیێانە بڕیار لەسەر پرسێكی وەك كشانەوە لە حكومەت یدرێت.
(ناسك تۆفیق) كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی و جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا ڕایگەیاند: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەرژەوەندی خەڵكی پێش بەرژەوەندی حیزب داناوە و ئەوەشی وەك بنەماو پەرەنسیپ لای خۆی جێگیر كردوە.
هەروەها كارگێری ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی ڕاشیگەیاند: بڕیاردان بۆ كشانەوە یان مانەوە لە حكومەت هەڵوێستێكە پێویستە بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت وناكرێت سەرپێیانە بێت بۆیە ئاسانیش نیە چونكە پەیوەستە بە بەرژەوەندیەكانی هەرێمی كوردستانەوە و پێویستە زۆر لایەن لەبەرچاوبگیرێت.