حكومەتی عێراق نوسینی كوردی لەسەر فۆرمی بەشە خۆراك دەسرێتەوە
وەزارەتی بازرگانی و پیشە سازی هەرێمی كوردستان ئاماژە بۆئەوە دەكات سرینەوەی نوسینی كوردی لەسەر فۆرمی بەشە خۆراك هەنگاوێكی سیاسیەو پێچەوانەی دەستوری عێراقی فیدراڵە.
(عەبدول رەزاق عوسمان )بەرێوەبەری گشتی لەدیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە”لەساڵانی رابردودا نوسینی كوردی هەروەك نوسینی عەرەبی لەسەر فۆرمی خۆراكی هاوڵاتیان نوسراوە بەڵام ئەمساڵ نوسینی كوردی سراوەتەوە ئەمەش لەلای ئێمە ڕەت دەكرێتەوە ”
بەرێوەبەری گشتی لەدیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشداوە” سرینەوەی نوسینی كوردی لەسەر فۆرمی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان بەهیچ شێوەیەك هەلەی هونەری نیە و ئەوەشمان بە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی ناوەندی راگەیاندوەكەئەوە هەنگاوێكی سیاسیەو پێچەوانەی دەستوری عێراقی فیدراڵە.”