بزانه حكومهتی ههرێم مانگانه چهند ملیۆن دۆلار بۆ خهڵكی كهركوك رهوانه دهكات
خواكوڕك
لەمانگی 12ی 2014 حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق رێککەوتنێکیان ئیمزا کرد، بەپێی رێککەوتنەکە مانگانە 550 هەزار بەرمیل نەوت، لەرێگای هەرێمی کوردستانەوە، بچێتە بەندەری جیهان. لەو بڕەنەوتە (300) هەزاری هی کێڵگەکانی کەرکووک و (250) هەزاری هی هەرێمی کوردستان بوو. بەڵام لەدوای مانگی 6\2015، ئەو رێکەوتنە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە جێبەجێنەکرا، چونکە وەک پێویست مووچە و میزانییەی بۆ کوردستان نەنارد، بۆیە هەرێمی کوردستان ناچار بوو یەک لایەنە نەوتەکەی خۆی بفرۆشێت.
نەوتی کەرکووک لە بیرە نەوتەکانی (خەبازە) و (بابە گوڕگوڕ)، رۆژانە (350) هەزار بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە، بەڵام تا بەرواری (30\8\2016) راگیرابوو کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستابوو، دواتر لەسەر پێشنیاری بەغدا داواکرا، ئەو نەوتەی کەرکووک نەوەستێت، بەردەوام بێت بۆ بەندەری جیهان و گوتیان، (ئەگەر نەوتەکە بڕوات سوودی بۆ هەرێمی کوردستان و کەرکووکیش دەبێت)
له ئێستادا حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مانگانه (10 ملیۆن دۆلار) پارەی پەترۆ دۆلار دەدات بە پارێزگای کەرکووک، له بڕی ئهو نهوتهی لهو پارێزگایه بهرێگهی بۆڕی نهوتبهری كوردستان ههناردهی بهندهری جیهان دهكرێت.