عێراق لە بەڕدەم دابەشبوونێكی بێگه‌رانه‌وه‌یه‌ و ئێرانیش چاوی بڕیوه‌ته‌ توانه‌وه‌ی عێراق له‌ئیمپراتۆریه‌تی فارس

سەنتەری “بەیان” بۆ ڵێكۆڵینەوە ستراتیژییەكان، پێی وایە ڕایەڵەكانی ئەم دوو كۆمارە كۆمەڵێك پایەی گرنگی ئاینی و مەزھەبی و جوگرافی پێكەوەی بەستوون بە جۆرێك كە ھێچ جەنگ و ململانیەك ناتوانێت بەھێز و تۆخی ئەم پەیوەندییە كاڵ بكاتەوە ،ھەر فشار و گەمارو و قەیرانیێك دروست ببێت كاریگەری دەكاتە سەر ئەوی تر ، بەڵام ئێران لەم باڵانسەدا پشكی شێری بەر دەكەوێ لە ھەموو كایەكاندا توانێویەتی ڕۆڵی سەركردایەتی و یەكلاكەر و خاوەن ستراتیژ بگێڕێت .
 
سەنتەری “بەیان ” ئاماژە دەكات بەو گوڕانكاریانەی كە دەوڵەت و دەسەڵاتی كۆماری عێراقی فیدراڵ دەخاتە بەر سەنگی مەحەكەوەـ
 
سیناریۆی یەكەم :دوای گەڕانەوەی ناوچە داگیركراوەكانی دەستی داعش دێت كاتێك عێراق و دەسەڵاتە شیعیەكەی رووبەڕووی گریمانەی دابەشكردنی دەسەڵات دەبێت لە نێوان پارێزگا و ھەرێم و ناوەند بە جۆرێك كە یەكلاكەر دەبێت بۆ دروستبوونەوەی ئەو رۆحی بەرەنگارییەی كە پێش ھاتنی داعش لە ساڵی ٢٠١٣ لە ناوچە سوننە نشینەكان بوونی ھەبوو .
 
سیناریۆی دووەم: بەردەوامی دان بە بیرۆكەی دابەشكردنی عێراق بەسەر سێ پارچە” سێ ھەرێم ” كە سیستەمێكی فێدراڵ یان كۆنفدراڵ لە بەغدادی پایتەختەوە ئیدارە بكرێت و نوێنەرانی پارچەكان لە بەغدادا خاوەن دەسەڵات بن ھاوبەشی ڕاستەقینەی بڕیار و پلانیش بن .
 
سیناریۆی سیەم : بەردەوامی دانە بە بیرۆكەی كاركردن و بەردەوامیدان بە زۆرینەی “پەرلەمانی و سیاسی” لە پێگە و جومگە گرنگ و باڵاكانی دەوڵەت ھاوكات بەكارھێنانی بۆ یەكلاكردنەوەی ھەموو پرسەكان كە ئەمەش ھاوتەریبی خواستی كۆماری ئیسلامی و نوێنەرەكەیەتی لە عێراق كە “سوپای قودس و میلیشا ڕاھێنراوەكانیان” كە برەو دانە بە توانەوەی سیستەماتیكی كۆماری عێراقێكی خاوەن دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و فرەیی لە ناو كۆمارێكی ئیسلامی سەفەوی ھەژموونگەرای خوێناوی دوور لە ھەموو یاسا و ڕێكەوتنە نێودەولەتی و مرۆڤایەتی و گڵۆباڵیەكان”.
 
Back to top button