بۆچی یوسف محه‌مه‌د وه‌ك په‌رله‌مانتار نه‌مایه‌وه له‌په‌رله‌مان، خواكوڕك هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مرۆ 26ی 12ی 2017 پاش دوو ساڵ له دوورخستنه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان” د. یوسف محه‌مه‌د” سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كار كێشاوه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان راگه‌یاند ئه‌مه‌ش پاش پاشه‌كشه‌ی گۆڕان بوو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی كوردستان، پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان خانه‌نشین بوو، وه مانگانه زیاتر له 9 ملیۆن دینار وه‌ك سه‌رۆكی خانه‌نشین كرا‌و، وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كار كێشاوه بگهرابایهوه، بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵك واتا بگهرابایهوه، بۆ په‌رله‌مانتاری ئه‌وه خانه‌نشینی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بۆ نه‌ده‌بڕایه‌وه”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتیشی، بۆیه یوسف محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستی له‌كار كێشانده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان خانه‌نشین بێت، چونكه ئه‌گه‌ر بگهرابایهوه، بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵك واتا ئه‌ندام په‌رله‌مان، ئه‌وه خانه‌نشینی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی بۆ نه‌ده‌كرا، به‌مه‌ش یوسف محه‌مه‌د ئاماده نه‌بوو نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكات له‌ناو په‌رله‌مان و به 9 ملیۆن خۆی خانه‌نشین كرد”.