ڕاوێژكارێكی مهكتهبی سیاسی یهكێتی : كشانهوهی گۆران و كۆمهل بۆ كۆكردنهوهی دهنگه له ههڵبژاردنی داهاتوو
دوای مانەوەیان بۆ ماوەی 4 ساڵ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، لە هەفتەی ڕابردوودا کە تەنیا چەند مانگێک ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، بڕیاریان دا لە حکوومەت بکشێنەوە، چاودێرانیش ئەم بڕیارەیان بە ”موزایەدەی سیاسی و بانگەشەی هەڵبژاردن“ وەسف کرد.
(نیازی ھۆرامی )ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی لەسەر کشانەوەی گۆڕان و کۆمەڵ لە حکوومەت ڕاگەیاند: “ئێمە پێمان وایە گۆڕان و کۆمەڵ نە لەبەر بەرژەوەندیی خەڵک و نە لەبەر بەرژەوەندیی کوردستان لە حکوومەت نەکشاونەتەوە، بەڵکوو لەبەر بەرژەوەندیی خۆیان و کۆکردنەوەی دەنگ لە ھەڵبژاردنی داھاتوو کشاونەتەوە، گۆڕان و کۆمەڵ لە حکوومەت کشاونەتەوە، بەڵام لە حکوومەتە خۆجێییەکاندا دەڵێن ناکشێینەوە، بۆیە پێم وایە ئەوان حەزیان لە گۆشتخواردنە و کاتێک گۆشتەکەیان بۆ دەست نادات، ئەڵێن ئێمە گۆشتاوەکە دەخۆین”.
ههروهها تایبهت به ههلپهساردنی ڕێكهوتننامهی نێوان گۆران و یهكێتی ( نیاز ههورامی ) ڕاوێژكاری مهكتهبی سیاسی یهكێتی ڕاشیگهیاند “ڕێککەوتنەکە دوو لایەنانە کراوە، بەڵام گۆڕان تاکلایەنانە بڕیاری ھەڵپەساردنی داوە، بۆیە یەکێتی و مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستیان لەسەر ئەمە دەبێت، بەڵام ھێشتا مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆ نەبوونەتەوە و دوای کۆبوونەوە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم بابەتە دەدرێت”.