وەزارەتی ڕۆشنبیری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ناکرێتەوە
وابڕیار بوو ئەمشەو پەخشی کەنالی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی ده‌ستپێ بكاته‌وه، بەڵام وەزارەتی ڕۆشنبیری و بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی، بڕیاریان داوە کردنەوەی پەخشی ئەو کەناڵە بۆ ماوەی هەفتەیەک دوا بخرێت.
له نوسراوێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دیوان به ژماره (4/1/5071 ) به‌رواری ئه‌مرۆ ( 2017/12/26) ئاماژه به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (5002) له به‌رواری 2017/12/19 دراوه كه كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی پێداخراوه .
به‌فه‌رمانی وه‌زرای ژماره (5071/1/4 ی ئه‌مرۆ 26ی 12ی 2017 هۆكاری درێژكردنه‌وه‌ی ڕاگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌كارهێنانی ئامێری (TELEPORT) كه به‌نایاسایی و بی مۆڵه‌ت به‌كارهێنراوه بۆ په‌خشكردنی چه‌ندین كه‌ناڵی تر ، به پێی ڕێكاره یاساییه‌كان داخستن و ڕاگرتنی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی تر درێژكراوه‌ته‌وه .