یەكێتی لە پیلانێكی كۆڕان و كۆمەڵ دەترسێت

 

پرسی بڕینی موچەی خانەنشینە نایاساییەكان ترسی لای یەكێتی دروست كردووەو پارلەمانتارێكی یەكێتیش ڕایدەگەیەنێت گۆڕان و كۆمەڵ بە نیازن لەسەرو بەندی هەڵبژاردن ئەو پرسە لە دژی یەكێتی بەكار بهێنن.

خەڵەف شاتوانی ئاماژە بەوە دەكات گۆڕان خاوەنی دەیان خانەنشینی نایاسایە كە یەك ڕۆژ خزمەتیان نەكردووە بەڵام كار لەسەر یەكێتی دەكەن و پێشتریش ئەو هەڵمەتەیان ئەنجام داوە.

بە پێی بڕیارێك حكومەتی هەرێم بەنیازە موچەی سەرجەم خانەنشینە نایاساییەكان ببڕێت ئەوەش لە ئێستاوە بۆتە ناكۆكی نێوان لایەنەكان و جگە لە پارتی زۆرێك لە هێزەكانی تر دژی ئەو هەنگاوەن.

Back to top button