سێ تەرم بە كوژراوی لە كەركوك دۆزرانەوە
سێ تەرم لە قەزای دوبزی خۆرئاوای كەركوك دۆزرانەوە كە شوێنەواری گوللە بە جەستەیانەوە دیارە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە كەركوك رایگەیاند:” ئەو تەرمانە لە قەڵای هەربت لە سنوری قەزای دووبز دۆزرانەوە و ئاسەواری گوللە بە جەستەیانەوە دیارە”.
هەروەها ئەو سەرچاوە ئەمنی یە لە شاری كەركوك گوتیشی “بۆ دۆزینەوەی ناسنامەكانیان و هۆكاری كوشتنیان، تەرمەكان رەوانەی بەشی دادی پزیشكی كران لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركوك”.