پهرلهمانتارێكی كوردستان ڕهخنهی توند له سهر شێوازی دهست لهكاركێشانهوهی یوسف محهمهد دهگرێت
(عەباس غەزالی) پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:” د.یوسف محەمەد وەكو سەرۆكی پەرلەمان چ دەستی لەكاربكێشایەتەوە و چ دەستی لەكار نەكێشایەتەوە، بەڵام دوای داواكردنی لە خەڵك بۆ هاتنە سەر شەقام بۆ روخاندن و كودەتا لە دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بەهۆیەوە خۆپیشاندان روویداو و خۆیشی چوونە نێو خۆپیشاندەران و خەڵك كوژران و زۆر شوێن سووتێنرا، بەشێك بوو لەهۆكارەكان و دەبێت تەحەمولی بەرپرسیارێتی بەشێكیان بكات”.
ههروهها ئهو پهرلهمانتارهی كوردستان ڕاشیگهیاند “بوونیان بە ئۆپۆزسیۆنیش موزادەیەكی دیكە بوو بۆ بەدەستهێنانی دەنگ، بەڵام خەڵك دەزانن ئەوانیش تا دوا سات لە دەسەڵاتدا بوون، بەڵام ئەمڕۆ كە حكومەت تا سێ مانگی دیكە داوای هەڵبژاردنی كردووە، دەستلەكاركێشانەوەی یوسف محەمەد هیچ مانایەكی نییە”.
عەباس غەزالی رەخنەی لە شێوازی دەستلەكاركێشانەوەی یوسف محەمەد گرت و دهڵێت “سەبارەت بە دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتاران ئەگەر تەماشای دانیشتنی رابردوو بكەین، باپیر كاكەمەلا كە لەگەڵ لایەنێكی دیكەش رێككەوتنی كردبوو ویستی دەستلەكار بكێشتێتەوە، بەڵام لەسەر داوای فراكسیۆنی گۆڕان كە وتیان پەرلەمان سێ مانگی ماوە نابێت پەرلەمانتار دەست لەكاربكێشێتەوە و كەسێكی دیكە بۆ ماوەیەكی كەم بێتە شوێنی، دەستلەكاركێشانەوەی رەتكرایەوە”.
غەزالی دهشڵێت “مادام ئەو داوایە بۆ ئەو پەرلەمانتارە كرا، دەبێت د.یوسفیش هەرچەندە لە سەرۆكایەتی دەستی لەكاركێشایەوە، بەڵام نابێت لە پەرلەمانتاری دەستلەكاربكێشێتەوە، چونكە ئەوە پێشتر لەسەر پێشنیاری فراكسیۆنی گۆڕان جێبەجێكراوە”.
له ڕووی یاساییهوه دەستلەكاركێشانەوەی یوسف محەمەد لە سەرۆكایەتی و ئەندامێتی پەرلەمان، (عهباس غهزالی ) گووتی : “دەبوو لە هۆڵی پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەی قبوڵ بكرایە ئەو كاتە لە میدیاكاندا رایبگەیاندایە، ئێستا تەنها لە میدیادا بڵاوكراوەتەوە، بۆیە لەڕووی یاساییەوە دەبێتە ئەو داوایە بڕواتە سەرۆكایەتی پەرلەمان و پاشان بخرێتە بەرنامەی كارەوە و پەرلەمانتاران دەنگی بۆ بدەن”.