به‌په‌له‌… بومه‌له‌رزه‌ چه‌ند شارێكی تری هه‌ژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧/١٢/٢٠١٧ بوومەلەرزەیەک بە گوژمی ٤.٢ ڕیشتەر،دوو پارێزگای تاران و ئەلبورزی ھەژاند.”

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵەپەڕی (فارس) بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١:٥٤ خولەک و ٣٣ چرکەی ئەمڕۆ ڕووی داوە و بەپێی زانیاریی ناوەندی بوومەلەرزەناسیی ئێران، ناوەندی ڕووداوی بوومەلەرزەکە شاری (مەلارد) بووە کە ھەفتەی پێشوو بوومەلەرزەی یەکەم بە گوژمی ٥.٢ بە پلەی ڕیشتەر ھەژاندی و ھاوکات و تاران و کەرەجیشی لەرزاندەوە.

ناوەندی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٢ کیلۆمەتریی زەویدا ڕووی داوە، ھەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە بەھۆی بوومەلەرزەکەوە لە پارێزگای ئەلبورز، پیرەپیاوێک بەناوی “عەلی سلێمانی” تەمەن ٥٨ ساڵ بەھۆی وەستانی دڵ گیانی لەدەست داووە لە کاتی ھەڵاتن و دەرچوون لە ماڵاندا ٧٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە.” کە بەھۆی بوومەلەرززەکەی ئەمڕۆی ئەلبورزەوە قوتابخانەکان لە پشووو دان.

Back to top button