به‌رپرسێكی حكومه‌ت: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كه‌ناڵیNRT به‌ یه‌كجاری دابخرێت

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، له‌ باره‌ی دواخستنی كه‌ناڵی (ئێن ئاڕتی)ه‌وه‌ رایدەگەیەنێت.” کە ئەگەر ھەیە کەناڵێکی ئاسمانیی کوردی بەیەکجاریی دابخرێت، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌ سه‌رپێچی كردن.”

له‌و باره‌وه‌ (فەرھەنگ گۆمەشینی) گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری بەمیدیاكانی راگەیاندووە.” درێژکردنەوەی ماوەی راگرتنی پەخشی ئێن ئاڕ تی بەھۆی ”سکاڵای دەزگا ئەمنییەکانە“ـەوە بووە، بەھۆی ئەوەی ئەو کەناڵە ”بەبێ مۆڵەت ئامێرێکی بەکار ھێناوە“ بۆ کردنەوەی چەند کەناڵێکی تر و ئه‌وه‌ش بۆ جاری سێیه‌مه‌ ئه‌م كه‌ناڵه‌ به‌رده‌وامده‌بێت له‌ پێشێلكاری و ئه‌گه‌ر بێت و جارێكی تر دووباره‌ی بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ سزاكه‌ی قورستر ده‌بێت و رنگه‌ بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنی له‌باره‌وه‌ بدرێت.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” لە رۆژی دووشەممە ١٨/١٢/٢٠١٧، لە چەندین ناوچه‌ی سنوریپ ارێزگای سلێمانی ئاڵۆزی خۆپیشاندان درووست بوو، كه‌ چه‌ند هۆكارێك له‌ پشت ئالۆزیه‌كانه‌وه‌ بوون جگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ حزبێكی سیاسی و له‌ كوردستان هاوهاكات كه‌ناڵی (ئێن ئاڕتی) ده‌ورێكی زۆر خراپی بینی و خه‌ڵكی هانده‌دا بۆ رووخاندن و كاولكاری و سوتاندنی سه‌رجه‌م باره‌گا و دام و ده‌زگا حكومی و حزبیه‌كانی سنوره‌كه‌، پاش ئه‌وه‌ش به‌ بریاری وه‌زیری رۆشنبیری بڕیاری داخستن بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌رچوو بۆ ماوه‌یی هه‌فته‌یه‌ك، به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌ و به‌رده‌وامبوونی ئه‌وا ئه‌گه‌ری داخستنی هه‌یه‌.

ھەفتەی رابردوو، وەزارەتی رۆشنبیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری راگرتنی پەخشی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) بۆ ماوەی ھەفتەیەک دا و ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٢٦/١٢/٢٠١٧ راگرتنەکە ھەفەتەیەکی دیکەش درێژ کرایەوە.

 

Back to top button