له كه‌ركوك سێ ئه‌فسه‌ری كورد به‌هۆی ئاڵای كوردستانه‌وه ده‌ستگیركران
پاش ئه‌وه‌ی له رۆژی 17/12 رۆژیی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، سێ ئه‌فسه‌ری كورد رێزیان له‌و رۆژه ناوه و ئاڵای كوردستانیان به‌رزركردۆته‌وه له شاری كه‌ركوك، شه‌وی رابردوو ئه‌و سی ئه‌فسه‌ره كورده ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن و له ئێستادا بێ سه‌رو شوێنن له لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی.”
سه‌رچاوه‌یه له پۆلیسی نەوتی کەرکووک له باره‌ی ئه سێ ئه‌فسه‌ره‌وه به میدیاكانی راگه‌یاندوه” كه شەوی ڕابردوو تیمێکی لێکۆڵینەوەی شۆنی بەغدا گەیشتە شاری کەرکووک بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ سێ ئەفسەری کورد بەبیانووی ئەوەی لەڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکەرکووک ئاڵای کوردستانیان لەسەر کۆمپانیای نەوتی کەرکووک هەڵکردووە و لەشەوی رابردووه تائێستا لەناو کۆمپانیای نەوتی کەرکووک لەلایەن ئەو تیمەوە دەست بەسەرکراون.
ناوی ئەفسەرەکانیش موقەدەم (ئەحمەد عوسمان) کە دەکاتە برای پەرلەمانتاری یەکێتی حەمە سور دووشیوانی. ڕائید (سرۆ حوسامەدین جەباری). نەقیب (شێرزاد).
له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هاتنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ كه‌ركووك لێپرسینه‌وه دادگای كردنی كوردان له كه‌ركووك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له زیادبوونه، هه‌ر دوای 16ئۆکتۆبەری 2017 سوپای عێراق و حەشدی شەعبی چوونە نێو کەرکووک و ئاڵای کوردستان لەسەرجەم دام و دەزگا حکومەییەکان و شوێنە گشتییەکانی کەرکووک هێنرایە خوارەوە، ئه‌مه‌ش پاش خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی باڵیكی یه‌كێتی له‌وشاره، ئه‌و شاره به‌ته‌واووی كه‌وت و خه‌ریكه بێ به‌ش ده‌كری له كورد.