شێخ جه‌عفه‌ر هاته ده‌نگ و ئه‌وه‌ی نه‌زانراوه دركاندی سه‌باره‌ت به خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 هێزی پێشمه‌رگه هه‌واڵێكی مه‌ترسیدار راده‌گه‌ێنێت و ده‌ڵێت.” ئاڕاسته و گروپێك له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ن كه هه‌ماهه‌نگ و ڕێكه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی و حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك چۆن كه‌ركوكیان ته‌سلیم كردن ئاواش ده‌یانه‌وێت سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیان ته‌سلیم بكه‌ن.”
(شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه.” ئاڕاسته و گروپێك له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ن كه هه‌ماهه‌نگ و ڕێكه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی و حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك چۆن كه‌ركوكیان ته‌سلیم كردن ئاواش ده‌یانه‌وێت سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیان ته‌سلیم بكه‌ن،ته‌نانه‌ت ئه‌و توند و تیژییانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌و گروپه‌بوون نه‌ك خه‌ڵك چونكه به‌وه ویستیان بیانوو بده‌نه ده‌ست سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی تا به‌ناوی پاراستنی ئاسایش و خه‌ڵكه‌وه بێنه‌وه سلێمانی و هه‌موو كوردستان.
شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” كه هێزی باڵای كوردستان ئه‌و هێزه‌ی كوردستانه كه له‌دوای خۆپیشاندانه‌كان و توند‌و تیژییه‌كان به‌مه‌بستی پاراستنی داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كان و خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نیانه دابه‌زینه ناوشار و قه‌زا و شوێنه‌كان، ئه‌م هێزه پێشمه‌رگه و خۆپیشانده‌ری مه‌ده‌نی و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و خه‌ڵك ده‌پارێزێت،ئێمه له‌گه‌ڵ داواكاری ڕه‌وای خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ری مه‌ده‌نیانه‌ین.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه.” كه بەشێك لەسەركردایەتی و خەڵكی یەكێتی تۆمەتباركرد كە ئەو پشێویەی ناو خۆپیشاندانەكانیان دروست كردووە بەناوی هاوڵاتی ناڕەزاوە وتی”لەناو یەكێتیدا ئاڕاستەیەك هەیە وە هەندێك لایەنی تریش هەتا چەند وڵاتێكی هەرێمی دەرەوەش لەپشتیەوەن دەیانەوێت سوپای عیراق و حەشدی شەعبی بهێننە سلێمانی و هەولێر و دهۆك،هاوشێوەی خیانەتەكەی كەركوك دوبارە بكەنەوە و سلێمانی و هەولێر و دهۆكیش بخەنە ژێر دەستی حەشدی شەعبی و سوپای عیراق”
شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه” كه بەداخەوە ناتوانم ناوی ئەو كەسانەی ناو یەكێتی و وڵاتە دەرەكیەكەش بڵێم لەئێستادا، چونكە زۆركات دۆخی خراپ و پاراستنی بەرژەوەندی نیشتمانی وادەكات كە تا پلەی خیانەتیش بپۆشیت بۆ كەسانی تر،بەڵام وەك وتم ئەوە خەڵكی ئاسایی نەبوو ئەو توندوتیژی و گێرەشێوێنیانەی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی و ناوچەكانی تر،ئەوە هەر ئەو كۆمەڵەی ناو یەكێتی بوون كەكەركوكیان لە(١٦)ی ئۆكتۆبەردا بەو دەردە گەیاند.”