عێراق پیشهنگی گروپهكهی وهرگرت و قهتهری له سهركهوتن بێ بهشكرد
دوێنێ لەیارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی گرووپەكانی پاڵەوانیەتی جامی كەنداوی 23 كە ئێستا یارییەكانی لە كوێت بەردەوامە دوو یاری ئەنجامدرا، عێراق پێشهنگی گروپهكهی وهرگرت.”
لەیارییەكیشدا هەردوو هەڵبژاردەی (عێراق و قەتەر) رووبەرووی یەكتربوونەوە ، عێراق بە بردنەوەی یارییەكە بە ئەنجامی (2 – 1) پێشەنگی گرووپەكەی وەرگرت، لەسەرەتای یارییهكهیاریزان (ئەلموعز عەلی) گۆڵی یەكەمی بۆ قەتەر تۆماركرد ، بەڵام (عەلی فائیز و عەلی حوسنی) بە دوو گۆڵ وەڵامی قەتەریان دایەوە”.
ئێستا لە گرووپی دووەم عێراق پلەی یەكەمی گرتووە بە (4) خاڵ ، بەجیاوازی گۆڵ پێش بەحرێن كەوتووە ، هەردوو هەڵبژاردەكەش بەجیاوازی خاڵێك پێش قەتەر كەوتوون ، یەمەنیش بەبێ خاڵ ماڵئاوایی كرد”.
جێی باسە جامی كەنداوی عەرەبی لە (8) هەڵبژاردە پێكهاتووە و یەكەم و دووەمی هەر گرووپێك راستەوخۆ دەگاتە قۆناغی پێشكۆتایی”.