هێزەکانی ئەسەد گەمارۆی سەربازگەیەکی ئەمریکی دەدەن

 
سەرۆک ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا فالیری غێراسیمۆڤ ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوپای ئەسەد گەمارۆی ناوچەی التنف یان داوە کە بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمریکای لێیەو ڕاهێنان بە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا دەکەن دژی داعش.
 
غێراسیمۆڤ نەیشاردەوە کە لە سەرجەم یەکەکانی سوپای ئەسەد ڕووسیەکان بونیان هەیەو چاودێری تەواوی بارودۆخەکە دەکەن،هاوکات ئاماژەی دا بە چاودێری کردنی بردنە دەرەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لەو ناوچانە لە پێناو پاراستنی هاووڵاتیان.
 
ماوەیەکە هێزەکانی ئەسەد لە چەند ناوچەیەک لە پێشڕەویدان و شیکارانی سیاسیش هۆکاری ئەو پێشڕەویانە بۆ خوێندنەوەی هەڵەی ئەمریکیەکان و پشتیوانی ڕووسیاو ئێران لە ئەسەد دەگێڕنەوە”.
Back to top button