داعش كه‌ركووك داگیر ده‌كات
سكای نیوز له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای ده‌كات كه داعش مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر حه‌ویجه دروست كردووه، ده‌لێت ئه‌و داعشانه‌ی كه مه‌ترسیان دروست كردووه، شێوازیان له داعشی پێشووتر جیاواز تره”. هه‌روه‌ها سكایی نیوز له زاری سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه”چه‌كدارانی داعش به‌ڕۆژ له ناحیه‌ی ریازی رۆژئاوای كه‌ركووك خۆیان له تونێله‌كاندا حه‌شار ده‌ده‌ن، كه شه‌و داهات دزه ده‌كه‌نه ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و حه‌وێجه.
سكایی نیوز هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه له ناحیه‌ی ریاز و عه‌باسییه و ره‌شادی له پارێزگای كه‌ركووك”به‌هۆی تۆپۆگرافیاكهیانهوه، بوونه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ خۆ حه‌شاردان و دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش، هه‌وره‌ها كه‌می هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هۆی فراوانی رووبه‌ری جوگرافیای ئه‌و ناوچانه، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه زه‌مینه‌ی بۆ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشی له‌بار كردووه، كه وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه به سكای نیوزی راگه‌یاندووه، له‌ئێستادا ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌می هێزه عێراقیه‌كان له‌و ناوچانه ماونه‌ته‌وه و، به‌شی ئه‌وه ناكه‌ن كۆنترۆڵی ته‌واوی ئاسایشی ناوچه‌كان بكه‌ن.
به رۆژنامه‌ی مه‌دا راشی گه‌یاندووه” ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، زۆر نزیكه كه ناوچه‌كه به‌ته‌واوه‌تی بكه‌وێته‌وه ژێر ده‌ستی داعش، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه”.