ئاراس جه‌نگی هه‌ره‌شه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و بگه‌رێنه‌وه‌ كه‌ركووك كوردستان ده‌بێته‌ گۆمی خوێن

ئاراس جه‌نگی خائینی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ لێدوانێكی دا رایگه‌یاندووه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ بگه‌رێته‌وه‌ كه‌ركووك كوردستان ده‌بێته‌ گۆمی خوێن و ده‌بێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌وه‌ باش بزانێت ئه‌و هێزه‌ گێره‌شێوێنانه‌ كه‌ مه‌به‌ستی ” پێشمه‌رگه‌ خۆبه‌خشه‌ ماڵ سووتاوه‌كانن” دوور نه‌خاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ سوپای عێراقی و حشدی شه‌عبی لێیه‌، ئه‌وه‌ كوردستان ده‌بێته‌ گۆمی خوێن، چیتر دان به‌خۆمان داناگرین”.

ئاراس جه‌نگی خائینی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ پێشتر رایگه‌یاندبوو، كه‌ پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی ته‌نها سێلڤی له‌گه‌ڵ داعش گرتووه‌، هیچ شه‌ری له‌گه‌ڵ داعش نه‌كردووه‌، ده‌لێـت گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی تری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌، یه‌كسانه‌ به‌ تێكچوونی دۆخی هه‌رێمی كوردستان”.

ئاراس جه‌نگی هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه‌، هیچ هێزێك بۆی نیه‌ نزیكی سنوری كه‌ركووك بكه‌وێته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ش هۆشداری داواته‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ نزیكی كه‌ركووك و خورماتوو نه‌كه‌ونه‌وه‌”.

پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه‌ دانا كه‌ له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه‌، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته‌ پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه‌ پێكهاتوون له‌ ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به‌ كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه‌، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه‌، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.

Back to top button