سێ رۆژ مۆڵه‌ت به‌كورد ده‌درێت دوبز جێ بێلن ته‌عریبی گه‌وره‌ و به‌په‌له‌ ده‌كرێت

موختاری یه‌كێك له‌ گونده‌كانی سنوری سه‌رگه‌ران سه‌ربه‌ قه‌زای دوبزی پارێزگای كه‌ركووك ده‌لێـ” ژماره‌یه‌كی زۆری عه‌ربیان هاورده‌ی ئه‌و گونده‌ كردووه‌، عه‌ره‌به‌كانیش هۆشداری ده‌ده‌نه‌ كورد كه‌ ده‌بێت بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی تر ئه‌و گونده‌ چۆڵبكه‌ن، لێره‌ نه‌مێنێن”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ له‌ قه‌زای دوبزی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك، میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای عێراق و به‌هاوكاری خه‌بیره‌كانی ئێرانی ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ته‌عریب كردنی ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری شاری كه‌ركووك و عه‌ره‌ب هاورده‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن، له‌رێگای هاورده‌كانیش هه‌ره‌شه‌ له‌ كورده‌كان ده‌كه‌ن كه‌ ماڵ و خاكی خۆیان جێ بێلن له‌ سه‌رگه‌رانی سه‌ر به‌ قه‌زای دوبز داوایان له‌ خه‌ڵكی كورد كردووه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژی تر ئه‌و ناوچانه‌ جێ بهێلن”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و قه‌زایه‌ به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌، پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، لێژنه‌یه‌كی خه‌بیری ئێرانی و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و به‌هاوكاری به‌شی ئاماری حكومه‌تی عێراق پێكهاتووه‌ بۆ ته‌عریبێكی به‌رفره‌وان له‌سه‌ر ناوچه‌ كوردستانیه‌كان كه‌ له‌ ریفراندۆم دا زۆرترین ده‌نگی تێدا دراوه‌، له‌ ئێستادا ئه‌و لێژنه‌یه‌ كه‌ به‌به‌رنامه‌ و سیسته‌م كار ده‌كه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌كورد له‌و ناوچانه‌، عه‌ره‌بێكی زۆریان هێناوه‌، له‌رێگای ئه‌و عه‌ره‌به‌ هاوردانه‌، هه‌ره‌شه‌ی له‌ ماڵ و خه‌ڵكی كورد ده‌كه‌ن كه‌ به‌زووترین كات ناوچه‌كان جێ بهێلن دواین هه‌وڵی به‌عه‌ره‌ب كردنی ناوچه‌كه‌ش هه‌ره‌شه‌ كردنه‌ له‌ گوندنشینەکانی قەزای دوبز و ئەمڕۆش مۆڵەتی سێ رۆژیان داوەتە خەڵکەکە کە ئەو گوندانە چۆڵ بکەن، ئه‌م لێژنه‌یه‌ كه‌ بۆ ته‌عریب و له‌ناو بردنی كورد دروست بووه‌، هره‌ه‌شه‌ له‌ دانیشتووانی گوندەکانی پەرکانە، شەناغە، دڕکەی کوردان، چەرچ ، جسێمە ، گەزوەشان ، تەل هەڵاڵە ، گڕاو ، شەعل ، سەربەشاخ ، گابەرەکە ، خەرابە و جاستان کردووە و مۆڵەتی سێ رۆژیان پێداون بۆ چۆڵکردنی گوندەکانیان”.

پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه‌ دانا كه‌ له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه‌، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته‌ پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه‌ پێكهاتوون له‌ ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به‌ كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه‌، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه‌، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.

Back to top button