قوباد تاڵه‌بانی بریاری دا و ئاسایشی سلێمانیش چوارده‌وری ئێن ئارتیان جێهێشت
پاش درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی په‌خشی ئێن ئارتی له‌لایان وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (قوباد تاڵه‌بانی) بریاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بریاری كردنه‌وه‌ی په‌خشی ئێن ئارتی دا، له‌به‌رامبه‌ردا ئاسایشی سلێمانی به‌ته‌واوی ده‌وری كه‌ناڵه‌كه‌یان چۆڵكرد”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناوچه‌ی سه‌ربازی رانه‌گه‌ێنراوی سلێمانی دا به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ، كه‌ناڵی ئێن ئارتی له‌لایان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ده‌وروو به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌یان چۆڵكرد”.
پێشتر خواكوڕك ئاشكرای كردبوو، كه شاسوار عه‌بدلواحید به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت، ئه‌مرۆ ناوبراو به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا‌و، بریاری درێژكردنه‌وه‌ی وه‌ستانی په‌خشی ئێن ئارتیش له‌لایان وه‌زیری رۆشه‌نبیری كه له پشكه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، له‌لایان قوباد تاڵه‌بانی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، كه‌ناڵه‌كه‌ش له ئابلوقه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كاندا، شكێنرا”.