تا ئێستاش مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڵاتیانی پارێزگایی هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه له سلێمانی
پاش پشێویه‌كانی به‌ناو خۆپێشاندان كه له‌ده‌روازه‌ی شاری سلێمانی جنێودان به سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به ڤیدیۆ بڵاو كرایه‌وه، هه‌رچی تابلۆی ره‌قه‌م هه‌ولێر و دهۆكیش له‌و پارێزگایه مه‌ترسی شكاندن و هێرشكردنیان له‌سه‌ر هه‌بوو، له‌ئێستادا ترس له‌نێوان هاوڵاتیانی ئه‌و دوو شاره ” دهۆك و هه‌ولێر” دروست بووه له‌وه‌ی سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی بكه‌ن به‌هۆی ئه‌و هه‌ره‌ش و جنێو سوتاندنانه‌ی كه له‌و شاره دژ به‌خه‌ڵكی هه‌ولێر و دهۆك رۆژانه لهتۆڕهكان بڵاو ده‌كرێته‌وه”.
له‌و باره‌یه‌وه هاوڵاتیه‌كی شاری هه‌ولێر كه سه‌ردانی پشكنینی پزیشكی هه‌یه، له شاری سلێمانی له‌لایان پزیشكێك كه نورینگهكهی له‌و شاره‌یه، ده‌لێـ” له‌پاش خۆپێشاندانه‌كانی شاری سلێمانی ترسمان هه‌یه بچین بۆ شاری سلێمانی چونكه تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان هه‌ولێره، ترس هه‌یه ئه‌و خۆپێشانده‌رانه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌مان و لێمان بده‌ن”.
پێشتر چه‌ند هاوڵاتیه‌كی تر كه چووبوون بۆ شاری سلێمانی له‌لایان خۆپێشانده‌رانه‌وه هێرشیان كرابووه سه‌ری و جامی سه‌یاره‌كه‌یان شكێنرابوو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ” هه‌ولێر و دهۆك ” بووه، ئه‌مه‌ش ترسی له نێو هاوڵاتیانی ئه‌و دووشاره دروست كردووه له سه‌ردانی كردنی ئه‌و پارێزگایه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری سلێمانی ده‌لێت، به‌ناو خۆپێشانده‌ره‌كان هه‌موو جۆڕه كه‌سێكی تێدایه، له‌ئێستادا راسته ئارامی گه‌راوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا بۆ ئه‌وه‌ی كه هاوڵاتیانی هه‌ولێر و دهۆك كه به‌تابلۆی ” هه‌ولێر و دهۆك” به ئۆتۆمبێله‌كانیان بێن بۆ سلێمانی مه‌ترسی هه‌یه، پێشتریش هاوڵاتیه‌كی شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو له‌كاتی به‌ناو خۆپێشاندانه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی كۆیه، له سلێمانی گه‌راینه‌وه، ئێمه له‌لایان ئه‌و كه‌سانه كه ناویان له‌خۆیان نابوو خۆپێشانده‌ر، ئێمه راگیراین، پێیان گوتین بۆكوێ ده‌چن، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكردین، كه ئه‌گه‌ر بادینی بن سه‌رتان له‌ناو شه‌قام ده‌برین، ئێمه‌ش گوتمان نه‌خێر كاكه گیان ئێمه خه‌ڵكی سلێمانین، نه‌وێراین بلێن خه‌ڵكی هه‌ولێرین”.
ئه‌م ترسه له‌ئێستادا له‌نێوان هاونیشتمانیانی شاری هه‌ولێر و دهۆك زۆربووه، له‌و باره‌یه‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و دووشاره نا‌وێرن سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی و زۆنی سه‌وزی پێشوو بكه‌ن”.