نەجات، خامنەیی هێنایە دەنگ

 
دوای زێدەبونی ململانێی نێوان ڕەوتەکانی ئێران بە گشتی و ئەحمەدی نەجات و صادق لاریجانی سەرۆکی دادگا بە تایبەتی و تۆمەتبارکردنی یەکتری بە تێوەگلان لە گەندەڵی،ڕابەری کۆماری ئێران خامنەیی بە ناچاری هاتە دەنگ و چویە بەرەی بەرامبەر نەجات.
 
عەلی خامنەیی لە وتارێکیدا داوای کۆتایی هێنان بەو ململانێێیە دەکات و ڕایگەیاند سەرۆکی ئێستاو پێشوی ئێران لە دەسەڵاتن و نابێت ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینن و هێرش کردنە سەر دادگاشی بەکارێکی نەشیاو ناوبرد کەلە خزمەتی دوژمنانی شۆڕشی ئێرانە.
 
هەفتەی پێشوو ئەحمەدی نەجات هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی بەڵگەی کرد لەسەر سەرۆکی دادگای قەزائی ئێران و بە گەندەڵ و بەرتیل خۆر ناوی برد.
Back to top button