ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گەیێنرایە نەخۆشخانە

(ئەرسەلان بایز ) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەهۆی نەخۆشیی و چارەسەری پزیشكییەوە لە جێگا كەوتووە .

(محمد هەولێری) وێنەگر لەپەرلەمانی كوردستان وێنەیەكی خۆی و (ئەرسەلان بایز ) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا دەردەكەوێت ، ئەرسەلان بایز، لەسەر جێگا كەوتوەو لە نەخۆشخانەیەكدا .

لەبارەی نەخۆشی و چارەسەری پزیشكی ( ئەرسەلان بایز) هیچ زانیاری و شتێكی ئەوتۆی بڵاونەكردۆتەوەو نوسینگەی ئەرسەلان باییز، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و سەرۆكی پێشوتری پەرلەمانیش هیچ راگەیەندراوێكی تا ئێستا بڵاونەكردۆتەوە .

جێی باسە لەئێستادا كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری یەكێتیش لەوڵاتی ئەڵمانیایەو لەژێر چاودێری تەندروستیدایە .

Back to top button