قوباد تاڵه‌بانی بڕیارێكی وه‌زیری رۆشنبیری هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
به نوسراوێكی فه‌رمی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، راگرتنی پەخشی كەناڵەكانی NRT بۆ ماوەی یەك هەفتەی دیكه درێژكرایەوە، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌مرۆ 27ی كانونی یه‌كه‌می 2017، (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم نوسراوێكی ده‌ركرد و تیایدا بڕیاری وه‌زیری رۆشنبیری بۆ دووباره داخستنی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له دوای ده‌رچوونی ئه‌م فه‌رمانه‌وه، رێگه بدرێت به كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی.
جێگه‌ی باسه، هه‌فته‌ی رابرودوو، وه‌زاره‌تی رۆشنبیر و لاوان، بڕیاریدا به راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕتی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بۆ هێوه‌ربوونه‌وه‌ی دۆخی ئاڵۆزی شارەكانی هەرێم و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دام و دەزگاكانی حكومەت.