چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بڵاوكرایه‌وه‌

دوای تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌، دواتریش بۆ چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرا.
دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو، له‌ ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی بڵاوكرایه‌وه، له‌وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌جلی كوردییه‌وه‌ پێشوازی له‌میوانه‌كانی ده‌كات.

جێگه‌ی باسه‌، له‌دوای رۆیشتنی بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌م شێوازه‌ ده‌ربكه‌وێت.

له‌ ئێستاشدا وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، باری ته‌ندرووستی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگیره‌، به‌ڵام تا ئێستا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

Back to top button