حاجی کاروان هێرش دەكاتە سەر گۆڕان و كۆمەڵ بە حزبی لۆكاڵی ناویان دەبات

 

 

حاجی کاروان ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو هاوکات ئەندامی پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات کە ئەوان وەکو گۆران و کۆمەڵ لۆکاڵی نین و لە بادینانەوە تا گەرمیان لایەنگریان هەیە .
قسەکانی ناوبراو دوای کشاونەوەی سەرۆکی پەرلەمانن و کشانەوەی وەزیرەکانی کۆمەڵ و گۆڕان هات لەحکومەت ، ئەوەش دوای ئەوەی هەردوولا یەکگرتوویان بە پاشکۆی پارتی تۆمەتبارکرد بەوەی ئامادە نەبووە وەکو ئەوان لە حکومەتی هەرێم بێتەوە دەرەوەو کابینەکە بۆ نێچیرڤان بارزانی بە جێبهێڵێت .
حاجی کاروان باس لەوە دەکات کشانەوە بۆ ئێمە لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ جیاوازە ئەوان زۆر لۆکاڵین بە پێچەوانەی ئێمەوە کە لە بادینانەوە تا گەرمیان لایەنگرمان هەیە بۆیە ناتوانین وەکو ئەوان بڕیاری کشانەوە بدەین .

Back to top button