باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ تویتێک باسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

باڵیوزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق باسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و خۆشخاڵی خۆی له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵی حكوومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به‌ دابینكردنی ده‌رده‌بڕێت.

ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ دۆگلاس سلیمان باڵیوزی ئه‌مه‌ریكا  عێراق توویتێكدا له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر نووسیویه‌تی” خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندی مووچه‌ی به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دابین كردووه‌،هیوادارام له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدات”.

ئه‌م توویته‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ دوای لێدوانێكی دوێنێی حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق هات كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد مووچه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان داوه‌ و ده‌ستیشیان كردووه‌ به‌ وردبینی مووچه‌ی‌ مامۆستایان و پزیشكان و  هێزه‌ ئه‌منییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان هه‌ر كه‌ ته‌واو بوو ده‌ست ده‌كه‌ن به‌  خه‌رجكردنی‌

Back to top button