کاندیدەکەی تورکمان چاوەڕێی پۆستی قائمقامی خورماتووە

 
حسن زەینەلعابدین کاندیدی تورکمانەکان چاوەڕێی پارێزگاری سەڵاحەدین و ئەنجومەنە تا بڕیاری دەست بەکاربوونی وەک قائمقام بۆ وەژۆ بکەن،بەڵام پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگاکە ئامادە نین ئەو پۆستە بدەنە کاندیدەکەی تورکمان.
 
هەر تایبەت بەو پرسە جاسم بەیاتی پارلەمانتاری دەوڵەتی یاسا هێرشی توند دەکاتە سەر پاریزگاری سەڵاحەدین و بە درێژکراوەی دەسەڵاتی سەددام ناودێری دەکات،هاوکات داوا، لە سەرۆک وەزیران دەکات بە مەرسومێک کاندیدە تورکمانەکە بکاتە قائمقام،ئەو پارلەمانتارە کوردانی خورماتوو بە هەڵهاتو لە یاساو بەعسی بوون تۆمەتبار دەکات و دەڵێت پێشتر بەعسی بوون و ئێستا داعشن یان لە ڕیزی سەربەخۆیی خوازانی کوردستانن.
 
دوای خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەر خورماتوو گەورەترین زیانی پێکەوت و جگە لە ماڵ تاڵان کردن و سوتاندنی دوکان و گەڕەکە کوردیەکان بەدەیان هاوڵاتی کورد شەهید کران.
Back to top button