حەنان فەتلاویش سەردانی ئیسرائیلی کردووە

 
ڕۆژنامەی القدس العربي بڵاوی کردەوە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو نزیکەی بیست بەرپرسی عێراقی سەردانی ئیسرائیلیان کردووە کە یەکێک لەوانە حەنان فەتلاوی سەرۆکی ڕەوتی ئیرادەیە.
 
لە نێو ئەو بیست کەسەدا ناوی هەریەک لە میسال ئالوسی و مەشعان جەبوری ئەسیل نوجەیفی و حسین شەهرستانی هاتووە،ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو سیاسیانە جگە لە میسال ئالوسی تێکڕا سەردانەکانیان شاردۆتەوەو تەنانەت هەمیشە گەلی عێراقیان بە لێدوانی دژی ئیسرائیل لە خشتە بردووە.
 
لە کاردانەوەی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە کەلە لایەن ئێدی کۆهێن نوسەرو لێکۆڵەری ئیسرائیلی خراوەتە ڕوو.حەنان فەتلاوی سەرلەبەری هەواڵەکە بە درۆ ناو دەبات و نکوڵی لەو سەردانە دەکات.
Back to top button