فۆكس نیوز: چه‌ند نهێنی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئێران ئاشكرا ده‌كات

 
تا نەخشەكان لە ڕەگەوە نەگوڕدرێن ناكرێت سنوور بۆ خوینڕێژییە بێ سنوورەكانی ئیران و سیستەمەكەی دابنرێت ،كەناڵی “فۆكس نیوز ” ڕاپۆرتێكی تێرتەسەلی لە گوڕانكاری “فۆرمی گڵۆباڵ”ی نوێ خستووەتەروو كە ئامانج ناساندن و دەسنیشانكردنی گاریگەرییە روونەكانی ھەژموونگەراییە پاوانخوازییەكەی ئێرانە “مایكڵ ماكۆڤسكی ” ڕێپۆرتەری دیاری ئەو دەزگایە پرسیارگەلێكی لۆژێكی ئاراستەی سەرۆك ترەمپ دەكات و دەیخاتە بەردەم ھەڵبژاردنێكی مێژووی ئەویش بە بەراوردێك لەگەڵ سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا ” رۆناڵد ڕێگن” كاتێك بە ھەناگاوە بۆێرەكەی تەواوی پلان و ستراتیژەكانی ئەمریكای بەرامبەر یەكێتی سوڤێت دەست پێی كرد و توانی ئاراستەی جەمسەری ھێز لە تەواوی ناوچە و جوگرافیەكانی جێھان لە دژی سۆڤێت بگۆڕێت و ئاراستەكەی لە بەرژەوەندی ئەمریكا و ھاوپەیمانانی بقۆزێتەوە .
 
“مایكڵ ماكۆڤسكی ” ئاماژە دەكات بەوەی دروستبوونی قەناعەتی ئەوەی كە دەبێت ئەمەریكا دوستەكانی بپارێزێت چەمكێكی كلاسیكیە و كۆنە و دەبێت ھاوشێوەی ئیدارەی “ڕێگن ” پێناگۆن و وەزارەتی دەرەوە و ھەموو دەزگاكانی تری تایبەتمەند بە پرسی مەترسی و ھەڕەشەكانی ئێران لە سەر نەخشە جوگرافیا جیاوازەكان و لەگەڵ گروپ و نەتەوە و گەلانی ئازادی خوازی درواسێ و ناوەوەی ئێران دەست بە جێبەجێكردنی ستراتیژێك بكرێت كە ئێران ھاوشێوەی یەكێتی سۆڤێت رۆژ دوای بەرەو لاوازی و دواتر لە ناوچوون تا تارانی پایتەخت .
 
“ماكۆڤسكی ” دەڵێت بۆ لە خشتەدانی ڕاستەقینەی ئەم تەوژمە شیعەگەرا ترسناكە ،تەنھا راوێژكارە ئەوروپی و ئەمریكیەكان بەس نابن بۆ دانانی سنورێك پرۆگرامە ئەتۆمی و سەربازی و كارە تیرورستی و قاچاغچێتی و مافیایەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ، دەبێ ھاوتریب بەرەنگاری ئۆرگانی فرە رەھەند لە خوگرافیا جیاوازەكان دژ بە ئێران ئەنجام بدرێت”.
Back to top button